پزیشکانی یانەی بەرشلۆنە سکاڵا لە دیمبیلی دەکەن: لە جەستەی خۆی تێناگات !

ستافی پزیشکی بەرشلۆنە لە کەمتەرخەمی دیمبیلی بێزاربوون

ستافی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی کەمتەرخەمی و پێکانە لەسەریەکەکانەوە سکاڵا لە عوسمان دیمبیلی فەرەنسی دەکەن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی قادیش، دیمبیلی تەواوی کاتی دیاریکراو یاریکردووە و کەمێک ئازاری لە ماسولکەی جوت سەری ڕانی ڕاستی هەووە، بەڵام پاش چەند خولەکێک ئاماژەی بۆ ستافی پزیشکی کردووە کە ئازاری نییە و بەردەوامدەبێت.

دوای یارییەکە و لە مەشقەکانی ڕۆژی دواتر بەهۆی پابەندبوونی بە چەند بابەتێکی هونەرییەوە ئامادەنەبووە پشکنین بکات، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ماسولکەیەکی ڕانی ڕاستی دووچاری پێکان بووە، سەرەڕای ئەوەی پێکانەکە قورس نییە، بەڵام پزیشکەکانی ئازولگرانای توڕەکردووە.

عوسمان دیمبیلی لەگەڵ ستافی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە

بەپێی سەرچاوەکە، سەرۆکی دەستەی پزیشکی بارسا لەبەردەم بەرێوبەرانی یانە سکاڵای لە ئاسکە فەرەنسییەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ناوبراو نازانێت مامەڵە لەگەڵ جەستەی خۆیدا بکات و ناشزانێت دووچاری پێکان بووە یان نا، بەو هۆیەوە لەناو یاریگا بەردەوام دەبێت و لە ماڵەکەشیدا بەهیچ شێوەیەک ڕەچاوی خۆپارێزی جەستەیی و دەروونی ناکات و دواتر پێکانەکەی قورس دەردەکەوێت.

ئەم ڕووداوەی یارییەکەی قادیشیان بەهەمان ڕووداوی وەرزی 2019/2020وە بەستووەتەوە، کاتێک بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو هەمان ئازاری هەبووە و بەهەمان شێوە وایزانیوە کێشەی نییە، دواتر بەهۆی بەردەوامبوونییەوە دووچاری پێکانی قورس هاتووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بابەتی دواتر

دیبالا دەبێتە یەکێک لە 20 گرانبەهاترینەکەی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share