سوپەرلیگ هەوڵی فراوانکردنی بازنەی یانە بەشدارەکان دەدات

یانە دامەزرێنەرەکانی سوپەرلیگ بەردەوامن لە تاووتوێکردنی پلانەکانیان

یانە دامەزرێنەرەکانی خولی سوپەری ئەوروپی لە کۆبوونەوە نهێنیەکانیان بەردەوامن و هەوڵیانداوە بازنەی یانە بەشدارەکان زیادبکەن.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی دەیلی مەیڵ و ئاسی ئیسپانی، گروپی یانە دامەزرێنەرەکانی خولی سوپەری ئەوروپا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی خولەکە بە فۆرمێکی نوێ، کە ناڕەزایی هاندەران و دامەزراوە وەرزشییەکانی لێنەکەوێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێشنیازێک کراوە بۆ زیادکردنی یانە ئینگلیزییە بەشدارەکان لە شەش یانەوە بۆ نۆ یانە، ئەوەش زیاتر دەریدەخات کە پاڵەوانێتیەکە داخراو نییە و هاوشانی پێنج یانەی دیکە کە بە پاڵاوتن سەردەکەون، ڕێژەی کێبڕکێکاری تیایدا بەرزدەبێتەوە.

دەیلی مەیڵ نوسیویەتی، ئەم پێشنیازە جێگەی ڕەزامەندی یانەکانی دەرەوەی ئینگلتەرا بووە، بەڵام شەش گەورەکەی پریمەرلیگ کە لە دەستەی دامەزرێنەرانن ڕەزامەندییان نیشاننەداوە و پێیان وابووە خولەکە بەهەمان فۆرمەوە بەردەوامبێت باشترە، تاوەکو ئەو کاتەی چارەسەرێکی یاسایی دەدۆزنەوە بۆ سازکردنی.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، کە گروپی یانە دامەزرێنەرەکان لە پێناو پاراستنی زانیاری و ئاشکرانەبوونی هەوڵەکانیاندا دەستبەرداری کۆبوونەوەی نهێنی بوون، بۆیە لە ئێستادا لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی “وەتساپ”ەوە زانیاری و بۆچوونەکانیان دەگۆڕنەوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی

بابەتی دواتر

مێژووی زێدان و ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان بەتایبەت چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share