(NBA) یاریزانان ناچاردەکات ڤاکسین لەخۆیان بدەن

ڕاوێژگاری خولی یانە پیشوەرەکان پێی وایە یاریزانان دەبێت ڤاکسین وەربگرن

ڕاوێژکاری خولی یانە پیشەوەرەکانی ئەمریکا (NBA)، ئادەم سیلڤەر دووپاتیدەکاتەوە، کە سەرجەم یاریزانە بەشدارەکانی (NBA) ناچاردەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

سیلڤەر دەربارەی داهاتووی (NBA) و ململانێکانی ئەم وەرزە ڕایدەگەیەنێت، کە ئەگەر لە داهاتوودا بارودۆخی تەندروستی وڵاتی ئەمریکا بەرەو باشبوون بڕوات، لە ڕووی وەرزشییەوە ڕێگە بە تیمەکان دەدەن بەپێی خشتەی ئاسایی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ململانێکان ئەنجامبدەن.

بەر لە ئەنجامدانی یاری “ئۆڵ ستار”، ئادەم سیلڤەر لە کۆنگرەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ” نیوەی تیمەکان لە ئێستادا هاندەرانیان لەنێو یاریگا ئامادەن، ئەگەر پڕۆسەی کوتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بەم ئاستەی ئێستا بەردەوامبێت، هیوادارین ئامادەبووانی هاندەران بە ڕێژەی بێشومار ببینین”.

سیلڤەر دانی بەوەداناوە، کە بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن یاریزانانەوە بڕیارێکی تایبەتییە، بەڵام لەهەمان کاتدا فشاردەکەن بۆ ئەوەی هەمووان وەریبگرن، بەدووریش نازانرێت کار بە ڕێسایەکی نوێ بکەن، تیایدا سەرجەم یاریزانان ناچاری بەکارهێنانی بکرێت بۆ ئەوەی لە یارییەکاندا بەشداریبکەن.

ململانێکانی وەرزی ڕابردوو لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا، 171 یاری هەڵوەشێنرانەوە و دواتر لە ئۆرلاندۆ لە ژێر باری خۆپارێزیدا دەستیان پێکردەوە و تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز دوای 10 ساڵ دابڕان نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی ماتۆڕی گیراوی 9 ساڵ ئازاد دەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی وەڵامی بانگەوازەکەی کازمی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی…
Total
1
Share