ڕودیگێر چ سوودێک بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت؟

گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، زۆرترین سوود بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت و پلانەکانی ئەنچیلۆتی دەبووژێنێتەوە.

ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر بەرگریکارێکی بەهێزە و بە درێسی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە ئەزموونی زۆرینەی ناسناوە ئەوروپییەکانی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکا، بەرگریکارە ئەسمەرەکە نەرمی و خێرایی دەبەخشێتە پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی، وایان لێدەکات بە خێرایی لە پلانی 4-4-2 و پلانەکانی دیکەی چوار بەرگریکاییەوە بۆ سێ بەرگریکار ئاڵوگۆڕ بکەن، لە نموونەی 3-4-3.

ڕودیگێر لە پێگەی سەنتەری بەرگری هاوشانی داڤید ئالابا بەکار دەخرێت، بەو پێیەی هاتنە دەرەوەی بە تۆپەوە بەهێزە، ئالابا دەتوانێت بە مانەوەی لە هێڵەکانی پشتەوە باشتر سەرنج بخاتە سەر ڕکابەران، هەروەها لە تۆپە بەرزەکانیشدا ڕیاڵ دەبووژێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دەکرێت میلیتاو یاری بکات و ئالابا بگەڕێتەوە بۆ پێگەکەی خۆی (بەرگری باڵی چەپ)، یاخود لە حاڵەتی سێ بەرگریکارییدا ڕودیگێر دەبێتە سەنتەر و ئالابا چەپ و کارڤاخال ڕاست.

بە شێوەیەکی گشتی، ڕودیگێر هاوشێوەی جۆکەرە و چەندین بژاردە دەخاتە بەردەم ئەنچیلۆتی.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا کوتانی دژی ئاوڵەی مەیمون دەستپێکرد

بابەتی دواتر

ڕۆلاند گارۆس، نادالی گەیاندە پلەی چوارەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share