ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی: لێبڕینی موچە نایاساییە

هەڕەشەی گرتنەبەری هەڵوێستی مەدەنییانە دەكەن

ژمارەیەك دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەت دەكەن چاكسازیی ڕاستەقینە ئەنجامبدات و دەڵێن، لێبڕینی موچە نایاساییە.

لە بەیاننامەیەكدا، كە ناوی 61 دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتیی لەسەرە و ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، هاوهەڵوێستین سەبارەت بە نایاساییبوونی بەردەوامیی لێبڕینی موچە.

داواشدەكەن حكومەتی هەرێم “چاكسازیی ڕاستەقینە ئەنجامبدات و كۆتایی بەشێوازی نایاسایی دوو موچە و سێ موچە و هەزاران بندیوار بهێنێت، نەك دەست بۆ شایستەیەك ببرێت، كە بە یاسا ڕێكخراوە و تەنها بە یاساش دەتوانرێت دەستكاری بكرێت، كە ئەویش موچەی فەرمانبەرانە”.

دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی هۆشدارییش دەدەن، لەئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیاندا تا كۆتایی مانگی ئایار، هەڵوێستی دیكەی مەدەنییانەیان دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شۆرتی کارەبا و ئاگركەوتنەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

قائیمقامی شەنگال: هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە 320 دۆلار هاوکاریی دارایی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share