قائیمقامی شەنگال: هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە 320 دۆلار هاوکاریی دارایی دەکرێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، هەر خێزانێکی ئاوارەی شەنگال بگەڕێتەوە، هاوکاریی دارایی دەکرێت، قائیمقامی قەزاكەش دەڵێت، بڕەکەی 320 دۆلارە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “دوای شەش ساڵ ئاوارەیی، ژمارەیەکی زۆر خێزانی خەڵکی قەزای شەنگال پلانیان وایە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لقی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق، بە پشتیوانیی ئۆفیسی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پاڵپشتیی دارایی لە ڕێی پارەی کاشەوە پێشکەش بە هەزار و 400 خێزان کرد”.

لەوبارەیەوە مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگال بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هاوکارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی IOM-ەوە دابینکراوە و لەڕێگەی کونسوڵخانەی ئەمریکاوە پێیاندەدرێت”.

سەبارەت بە بڕی ئەو هاوکارییە مەحما خەلیل ڕایگەیاند، بڕەکەی 320 دۆلارە و بەمەبەستی تێچووی ماڵگواستنەوەکە دەدرێت بەو ئاوارانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتر هاوکاری دراوە بە هەزار و 400 خێزان، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆنا و ئەو بارودۆخەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دروستبوو، هاوکارییەکە ڕاگیرابوو، ئێستا جارێکی دیکە بڕیاری هاوکاریکردنیان دراوە”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی: لێبڕینی موچە نایاساییە

بابەتی دواتر

ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێکی 500 کیلۆی لە قەزای پێنجوێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

خوولی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ڕادەگەیەندرێت و كەسانی مەدەنییش دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، خوولێکی ئەفسەران…
Total
1
Share