خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستا و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت

دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری بەڕێوەدەچێت.

لە سلێمانی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان، وانەبێژان، فەرمانبەر و خانەنشینان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەسەر شەقامی سالم كۆبوونەتەوە.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، جیاواز لە خۆپیشاندانەكانی رابردوو، ژمارەیەكی زیاتر لە مووچەخۆران گردبوونەتەوە.

مامۆستایەكی بەشداربووی خۆپیشاندانەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سووربوونیانی لەسەر بایكۆت دووپاتدەكەنەوە، دڵگرانی لە وتەیەكی هەفتەی رابردووی وەزیری پەروەردە نیشاندا كاتێك وتی، “دەبێت” مامۆستایان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و كۆتایی بە بایكۆت بهێنن.

هەر ئەمڕۆ لە هەڵەبجە، گەرمیان، شارەزوو، كۆیە، قەڵادزێ و پێنجوێن و چەندین ناوچەی دیكە خۆپیشاندانی هاوشێوە دەستیپێكردووە.

خۆپیشاندان لە دوكان
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
Total
0
Share