ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، عێراق کاریگەریی هەیە لەسەر ئاشتی لە ناوچەکەدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “عێراق ڕۆڵی کاریگەری لەسەر ئاشتیی ناوچەکە هەیە و لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوولا گفتوگۆی بەرهەمدار کراوە”.

محەمەد جەواد زەریف لەبارەی گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە لەم ناوچەیەدا دەمێنینەوە، ئەوە وڵاتانی دیکەن لێرە دەڕۆن، بۆیە دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دۆستایەتی ڕێکبخەین، هەروەها ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوا ئێمەش دەگەڕێینەوە ناو رێککەوتنەکە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەغداد دەتوانێت ببێتە نێوەندگیر و پردی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەکە و گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا”.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا باسمان لە چەند پرسێکی پەیوەست بە ئێران و عێراق کردووە، سیاسەتی دەرەوەی ئێستای عێراق دروستکردنی پەیوەندیی دۆستانە و هاوسەنگە لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك كرماشانی هەژاند

بابەتی دواتر

"ڕاهێنەرە کەچەڵەکە" بە مەرج دەبێتە ڕاهێنەری ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح گەیشتە كوەیت

سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم گەیشتە كوەیت بەمەبەستی بەشداری لە مەراسیمی پرسەی كۆچی دوایی میری پێشووی…
Total
0
Share