یوڤانتۆس لەبارەی پێرلۆوە بڕیاریدا

پاراتیچی بەردەوامبوونی پێرلۆ بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەوە دەبەستێتەوە

یانەی یوڤانتۆس لە کۆتایی وەرزدا لە بارەی بەردەوامبوون، یاخود ماڵئاواییکردنی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەرەوە بڕیاردەدات.

بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری، فابیۆ پاراتیچی لەبارەی داهاتووی پێرلۆی ڕاهێنەرەوە ڕایدەگەیەنێت، کە کەیسەکە لە دەستی خودی ڕاهێنەرەکەدایە لەم وەرزەدا چ ئەنجامێک بەدەستدەهێنێت.

بەڕێوەبەرەکەی یوڤی دەڵێت، ” لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا یان بەدەستهێنانی پێگەیەک بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، بێگومان بیر لە دوورخستنەوەی ناکەینەوە، بەڵکو باوەڕمان بە کارەکانیەتی و ئەوەش تەنها بیرۆکەی ئێمەیە لەبارەی پێرلۆوە، هیچ پلانێکمان بۆ ڕۆیشتنی دانەڕشتووە”.

ئەندریا پێرلۆ و فابیۆ پاراتیچی، ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی یوڤانتۆس

بە خوێندنەوەی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، پاراتیچی بە ئاشکرا دەریدەخات کە مانەوە و بەردەوامبوونی پێرلۆ پەیوەندی ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بیانکۆنێرییەوە هەیە، لە ئەگەری بەدەستهێنانی یەکێک لە چوار پێگەی سەرەتای کالچیۆ و گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەردەوام دەبێت، بە پێچەوانەوە ڕاهێنەری دیکە لە جێگەی دەستنیشاندەکەن.

پێرلۆ لە 2020وە پۆستی ڕاهێنەری یوڤانتۆسی وەرگرتووە، لەم وەرزەدا ئاستی پێکهاتەکەی بەپێی پێویست نەبووە، سەرەڕای ئەوەی چانسی چنینەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگیان لەدەستداوە، لوتکەی کالچیۆشیان بۆ یانەی ئینتەرمیلان چۆڵکردووە.

بابەتی پێشتر

یانەکانی ئارسیناڵ و یونایتد ناچاری فرۆشتن دەکرێن؟

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

لیۆ مێسی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لە ئەمریکا دەستپێکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات.…
Total
0
Share