لێدوانەکانی پیکێ بەرشلۆنە بەرەو ئیشبیلیە دەبات

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی یانەی ئیشبیلیە و خولی ئیسپانیا بدەن.

دوای ئەوەی جێرارد پیکێ بەهۆی لێدوانێکەوە کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی قورستر کرد، ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری داوە پرۆسەیەک بۆ کڕینی بەرگریکارێکی جێگرەوە دەستپێبکات.

لێدوانەکانی پیکێ لە بارەی بەرشلۆنە و لاپۆرتا بخوێنەرەوە..

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، چاڤی خواستی لەسەر جول کوندی فەرەنسیی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە نیشانداوە و بۆچوونی خۆی بە لاپۆرتا و ئالیمانی ڕاگەیاندووە، بەڵام کێشەی ئیدارەی لاپۆرتا لەوەدایە کە ئیشبیلیە داوای 90 ملیۆن یورۆ بەرامبەر بە یاریزانەکەی دەکات، ئەو بڕەش لە خەزێنەی یانەدا بەردەست نییە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سەرباری کێشە دارایییەکان، بەڵام لاپۆرتا و هاوکارانی هەوڵی خۆیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی کوندی دەدەن، ناچاریشن ڕووبەڕووی چێڵسی ببنەوە، کە بە هەمان شێوە داواکاری بەرگریکارەکەیە.

بابەتی پێشتر

نزیكەی هەزار شەهیدی ساختە ئاشكرابوون و 45 ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت

بابەتی دواتر

ئینتەر گرێبەستە گەورەکەی بڕاندەوە: بەخێر هاتیت بۆ میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share