جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەرکردنی روونکردنەوەی کۆتایی لەبارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکەوە کە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دواخستووە، نەیانتوانیوە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئامادەبن، هەر بۆیە ئەنجومەنی دەوڵەت نەیتوانی روونکردنەوەی خۆی بڵاوبکاتەوە و بابەتەکە دواخراوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی دەوڵەتەوە رایگەیاند، ئەنجومەنەکە دڵنیایی داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغداد، کە بێلایەنانە روونکردنەوەی خۆیان دەردەکەن و مافی هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو دەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
Total
0
Share