مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

سبەی چوارشەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە 38 پەروەردە دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت؛ کە ئەم پەروەردانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

پارێزگای هەولێر

پەروەردەی ناوەندی هەولێر

پەروەردەی دەوروبەری هەولێر

پەروەردەی بنەسڵاوە هەولێر

پەروەردەی کۆیە

پەروەردەی شەقڵاوە

پەروەردەی سۆران

پەروەردەی رەواندز

پەروەردەی مێرگەسۆر

پەروەردەی چۆمان

پەروەردەی مەخموور

پەروەردەی پیرمام

پەروەردەی خەبات

پارێزگای سلێمانی

پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی

پەروەردەی کەلار

پەروەردەی کفری

پەروەردەی چەمچەماڵ

پەروەردەی پشدەر

پەروەردەی رانیە

پەروەردەی دوکان

پەروەردەی سەیدسادق

پەروەردەی دەربەندیخان

پەروەردەی پێنجوێن

پەروەردەی شارەزوور

پەروەردەی شارباژێڕ

پەروەردەی قەرەداغ

پارێزگای دهۆک

پەروەردەی رۆژهەڵاتی دهۆک

پەروەردەی رۆژئاوای دهۆک

پەروەردەی زاخۆ

پەروەردەی ئاکرێ

پەروەردەی شێخان

پەروەردەی سێمێل

پەروەردەی ئامێدی

پەروەردەی بەردەڕەش

پەروەردەی شنگال

پەروەردەی تلکێف

پارێزگای هەڵەبجە

پەروەردەی هەڵەبجە

پارێزگای کەرکوک

پەروەردەی کەرکوک (بەشی کوردی)

عەلی رەئوف وتیشی، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933ـیە و ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵاش، چوار هەزار و 100، کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، 42 هەزار و 33 مامۆستای گرێبەستە؛ ئەوانەی بڕوانامەى دبلۆمیان هەیە، مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە، 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان، 24 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share