جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “گرفتی زۆرمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “گرفتی زۆگەورەمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا”.
دەشڵێت، “لە هەندێک شوێندا گرفتی کەمیی میلاکمان هەبوو لە هەندێک شوێنیشدا زیاد لەپێویست فەرمانبەرمان هەبوو، لەبەر ئەوە دانانی بایۆمەتری ژێرخان و هەنگاوێکی سەرەتایی بوو بۆ دەستکەوتنی داتاو زانیارییەکان بەشێوەیەک حکومەت بتوانێت سوود لەو داتا و زانیارییانە وەربگرێت و گرفتەکان چارەسەربکات”.