وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، 843 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر 283 کەس توشی کۆرۆنا بوون، 330 كەس لە سلێمانی، 160 لە دهۆک، هەڵەبجە 11 کەس و لە گەرمیانیش 59 کەس توشی پەتاكە بوون”.

هەر بەپێی ئامارەکە، دوو کەس لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی، شەش کەس لە دهۆک و سێ کەس لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا 146 هەزار و 31 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 122 هەزار و 829 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 959 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پۆگبا بەڕۆژوو دەبێت، بە چ شێوەیەک هاوسەنگی ڕادەگرێت؟

بابەتی دواتر

لەبارەی ئابوریی جیهانەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share