لە سلێمانی هەزاران تۆن گۆشت و ئۆرگانی نەشیاو لەناوبراون

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی یەك مانگدا هەزاران تۆن گۆشتی نەشیاو ئاشكرا و كۆنترۆڵ كراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە مانگی حوزەیراندا تیمە پزیشکییەکانی کوشتارگەكە 11 تۆن و 500 کیلۆگرام گۆشتی نەشیاویان دەستنیشانكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، تەنها لەم مانگەدا هەزاران ئۆرگانی نەشیاو لەڕووی تەندروستی بۆ بەکارهێنان و نەگونجاویی بەهای خۆراکییان لەلایەن تیمەكانیانەوە دیاریکراون و بە ڕێگەی زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی باس لە مەترسیداریی ئەو گۆشتانەی لەناوبراون دەكات و دووپاتیكردەوە کە ئەو گۆشتانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بوون بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share