توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

هەزار و 117 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، 664 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، زیاتر لە هەزار و 100 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاودەكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 207 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 664 توشبوو تۆماركراون.

زۆرترین توشبوو لە دهۆكە بە 223 حاڵەت، دوای ئەویش سلێمانی دێت بە 207 حاڵەتی توشبوون.

هەر بەپێی ئامارەكە هەزار و 117 توشبوو چاكبوونەتەوە و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 158 هەزار و 146، لەو ژمارەیە 139 هەزار و 138یان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 127 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لاوتارۆ (نەخێر)ی بۆ زەبەلاحەکانی ئیسپانیا کرد

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share