وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادەبکەن

وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە کە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادەبکەن بە لێبڕینی ٪18 وە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە وەک پابەندبوون بە خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لیستی موچەی هەرێمیش ئامادەبکرێت”.

بەپێی سەرچاوەکە وەزارەتی دارایی هەرێم داوایکردووە، “بەپابەندبوون بە خشتەی دابەشکردنی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لیستی موچەی مانگی 9ی 2020 بە تەمویلی ٪82 ئامادەبکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لیستی موچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانزمی مانگەکانی پێشوو ئامادە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵیان وەرگرتووە و موچەی مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز و ئاب دابەشنەکراوە، موچەی هەریەکە لە مانگەکانی شوبات و ئازاریش بە لێبڕینی %21 دابەشکراوە.

بابەتی پێشتر

تورکیا جارێکی دیکە کەشتیی ئوروچ ڕەیسی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد

بابەتی دواتر

کۆیە.. لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند شوێنەوارێکی دێرین دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share