لە دەربەندیخان کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ژمارەیەک پارچەی ئۆتۆمبێلدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا كە تۆمەتبار بردبووی.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ك،ك، ع لەدایكبووی 1971) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

عوسمان شارباژێڕی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپی كە لە 2010وە…
Total
0
Share