لە دێرەزور هێرشی مووشەکی کرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا

بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە دەوروبەری دێرەزور، بەچەند موشەکێک کرایە ئامانج و زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە، بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر کە گەورەترین کێڵگەی نەوتییە لەسوریا لەدەوروبەری دێرەزور بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج و ئەنجامدەرانی هێرشەکە دیارنین.

ئاماژە بەوەکراوە، لە کێڵگەی عومەر لە دێرەزور دەنگی چوار تەقینەوە بیستراوە و دوکەڵ لەشوێنەکە بەرزبووەتەوە.

دوابەدوای تەقینەوەکان، ژمارەیەک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا چاودێریی ناوچەکەیان کردووە بەمەبەستی ڕووپێویکردنی هێرشەکە.

لە مانگی تشرینی دووەمدا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسنوورەکانی عێراق و سوریا ڕووبەڕووی ژمارەیەک هێرشبوونەوە و فەماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش لەناوچەکە ڕایگەیاند، کە ئەمریکا مافی بەرگریکردن لەخۆی هەیە و لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share