سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکە، کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمشەو چەندین هێرشی “ورد”ـیان بۆسەر دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێران ئەنجامداوە و لەو هێرشانەدا، زیاتر لە 60 فڕۆکەی جەنگی بەشداربوون و نزیکەی 120 تەقەمەنییان تەقاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا، تیشکیان خستووەتە سەر ئەو شوێنە پیشەسازییانەی تایبەتن بە بەرهەمهێنانی مووشەک لە تاران، کە ساڵانێکی زۆرە ناوەندی گرنگن بۆ وەزارەتی بەرگریی ئێران.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، “جگە لەو شوێنانەی باسکران، هاوکات بارەگای رێکخراوی “ئێس پی ئێن دی” کە بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئەتۆمیی ئێران، کراونەتە ئامانج؛ ئەم رێکخراوە لە ساڵی 2011 لەلایەن زانای ئێرانی (موحسین فەخریزادە) کە بە باوکی رۆحیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دادەنرێت، دامەزرا”.

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، هەر شەوی رابردوو بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، چوار درۆنی ئێرانییان خستووەتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
زیاتر ببینە

ئێران باندێكی قاچاخچێتیی دەستگیركرد.. لەشفرۆشیان دەنارد بۆ هەولێر

ئیتڵاعاتی ئێران ژنێكی دەستگیركردووە، دەڵێت، سەرۆكی بەقاچاخبردنی باندێكی گەورەی لەشفرۆشییە و لەشفرۆشیان بۆ هەولێر گواستووەتەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: سەردانەکەی ویتکۆف و کوشنەرم بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریداوە سەردانە پلانبۆداڕێژراوەکەی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانی…
Total
0
Share