زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون

لە جیهاندا تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیار كەس بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون، ئەمریكا زۆرترین كەسی كوتاوە.

بەگوێرەی ئەو داتایەی بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە، لە جیهاندا تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیار كەس لە 172 وڵاتدا خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتاوە.

ئەو پێگەیە، ئەو هەڵمەتی كوتانە سەرتاسەرییەی جیهانی بە “گەورەترین هەڵمەتی كوتان لە مێژوودا” ناو بردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای كوتانی هاوڵاتییانی جیهان لە ڕۆژێكدا 18 ملیۆن و 500 هەزار كەس بووە.

ئەمریكاش زۆرترین ژمارەی خەڵكی كوتاوە كە 226 ملیۆن كەسە.

بەگوێرەی پێگەی worldometers كە تاكە پێگەی فەرمییە بۆ بڵاوكردنەوەی داتاكانی كۆرۆنا لە جیهاندا، تا ئێستا 146 ملیۆن و 877 هەزار و 775 كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشكراوە، 3 ملیۆن و 107 هەزار و 243 كەسیش بە هەمان پەتا گیانیان لەدەستداوە، 124 ملیۆن و 536 هەزار و 349 كەسیش كە تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق چۆن ڕوبەڕووی هەژاری دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر بیتیس دوو خاڵی لەدەستدا و لە پلەی دووەمدا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share