کاریگەرییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینینی منداڵان

شارەزایان ئاشکرایانکردووە زۆر مانەوەی منداڵان لە ماڵەوە و مانەوە بەدیار شاشەی ئامێرە زیرەکەکانەوە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، هۆکارێکە بۆ زیادکردنی کەمبوونەوەی توانای بینین لەناو منداڵاندا.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژینەوەکان لەنێوان دوو کۆمەڵە منداڵدا ئەنجامدراون، کە تەمەنیان لەنێوان شەش بۆ هەشت ساڵدایە، سێ نیشانەی کەمیی توانای بینین لە ساڵی 2020دا لەناو منداڵاندا زیادی کردووە.

توێژینەوەکە لە هۆنگ کۆنگ کراوە، لەوبارەیەوە دکتۆر جەیسن یام دەڵێت، خوێندنەوە، نوسین و سەیرکردنی شاشەی تەلەفزیۆنەکان لەنزیکەوە هۆکاری ترسناکی کەمبوونەوەی توانای بینینن.

ئەنجامی توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە، کەمبوونەوەی مەودای بینین لەو منداڵانەی دوای کۆرۆنا توێژینەوەیان لەسەر کراوە بەڕێژەی 30% زیاترە بەراورد بە منداڵانی بەر لە کۆرۆنا، کە ڕێژەی کەمیی مەودای بینین 12% بووە.

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە، لەو ماوەیەدا ڕێژەی دانیشتن بەدیار شاشەکانەوە لانیکەم 3.5 کاتژمێر زیادیکردووە و گەیشتووەتە هەشت کاتژمێر لەڕۆژێکدا.

ئەو پزیشکە بۆ ڕۆژنامەی گاردیان وتویەتی، کەمبوونەوەی مەودای بینین لە منداڵاندا لەماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دوای کۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی نیمچەیی پێچەوانە بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. بەهۆی ژەهراوی بوونەوە ژمارەیەکی زۆر ماسی مرداربوونەوە

بابەتی دواتر

لە دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بە ماڵێکدا و کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share