حکومەتی هەرێم: نرخی زیاتر لە 200 جۆری دەرمانمان یەکخستووە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی زیاتر لە 200 جۆری دەرمانیان یەکخستووە و بە کوالێتیی و ستانداردە جیهانییەکانەوە دەیخەنە بەردەست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی 230 جۆری دەرمانیان یەکخستووە بە کوالێتی و ستانداردی جیهانییەوە دەیخەنە نەخۆشخانە حکومییەکانەوە.

وتەبێژی حکومەت دەڵێت، “ئەوە یەکەمجارە لە ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستاندا کارێکی لەوشێوەیە بکرێت”.

ڕایگەیاندووە، “بەمنزیکانە کاڵای دیکەش بەو شێوەیە ڕێکدەخەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی دەرمانسازانی عێراق لە شاری سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد و وتی، “کێشەی دەرمان زیانی زۆری بە تەندروستیی خەڵک گەیاندووە، لە بازاڕەکاندا دەرمانی قاچاغ و تەزویر هەن و جیاوازیی زۆریش لە نرخی دەرمانەکاندا هەن”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا

بابەتی دواتر

چی لەبارەی ڕۆژی جیهانیی ڕێگری لە خۆكوشتن دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share