وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی یەکشەممە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و قەتەر بکات.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی وڵاتانی عێراق و قەتەر دەکات”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق بەردەوامیدانە بە پەیوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات، هاوکات قسەکردن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە”.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد جەواد زەریف، لەگەڵ سەردانی بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، کە دوو پرسی گرنگ لە عێراق پەیوەست بە ئێران قسە و باسیان لەسەرە، یەکەمیان پەیوەندیی ئێرانە بە گروپە چەكدارییە شیعەکانەوە، کە هێرش بۆسەر چەند شوێنێک ئەنجامدەدەن، دووەمیش پرسی نێوەندگیریی عێراقە لە نێوان سعودیە و ئێراندا.

بابەتی پێشتر

پەیامی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ یادی بۆمبارانکردنی قەڵادزێ

بابەتی دواتر

توركیا سێ خاڵی سەربازی لە بەرواری باڵا دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە…
Total
0
Share