بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە شێوەیەکی ئاسایی دەستیانپێکرد.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەمیشە هاوکاری وانەبێژان بووین، هەمیشە پێمان وتوون یەکێکن لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە بە تایبەت لە ناوچە دوورەدەستەکان، پێشتریش وتبووم لەو باوەڕەدا نیم ئەوان بایکۆتی تاقیکردنەوەکان بکەن و خوێندکاران بکەن بە بارمتە”.

وتیشی، “هەرچەندە ئێمە ئامادەکاری خۆمان کردبوو، بۆ هەر ئەگەرێک کە مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆت بکەن، بەڵام وەک ئەمڕۆ بینیوتانە بە خۆشحاڵانە بایکۆتیان نەکردووە و دەوام بە شێوەیەکی ئاسایی دەستیپێکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “دوێنێ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە پارە بۆ هەرێم بنێرێت و مووچەی ساڵی داهاتوو زامنکراوە، لەو باوەڕەدام دامەزراندن دەستپێبکاتەوە، مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە هەمیشەیی و مووچەش لە کاتی خۆیدا دەدرێت”.

 

بابەتی پێشتر

سێ راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

زانیاریی ورد لەبارەی ئەو هاوڵاتییەی لە ناو وەزارەتێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share