هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمبووەتەوە بۆ 34 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لە ڕاپۆرتی ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکادا هاتووە، “تێکرای هاوردەکردنی نەوت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە چوار وڵاتی جیاوازەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 493 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، بەڕێژەی 793 هەزار بەرمیل دابەزیوە، کە تێکڕا پێنج ملیۆن و 286 هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە”.

ڕاپۆرتەکە ڕونیکردووەتەوە، “زۆرترین بڕی نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە وڵاتی کەنەداوەیە بەتێکڕای دوو ملیۆن و 901 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، دوای ئەو مەکسیک دێت بە تێکڕای 451 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، دواتر سعودیە بە هەناردەکردنی 385 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ڕوسیا بە 266 هەزار بەرمیل لەپلەی چوارەمدایە”.

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمریکا بڕی 172 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ئیکوادۆر، 129 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لە بەرازیلەوە هاوردە دەکات، هەروەها 111 هەزار بەرمیل نەوت لە کۆڵۆمبیا و دواتریش نەیجیریا بە تێکڕای 71 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا”.

بەپێی راپۆرتەكە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمبووەتەوە بۆ 34 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

نیویۆرک تایمز: لاپۆرتا دزەی بە زانیارییەکانی "سوپەرلیگ" کردووە

بابەتی دواتر

پەیامی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ یادی بۆمبارانکردنی قەڵادزێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share