نیویۆرک تایمز: لاپۆرتا دزەی بە زانیارییەکانی “سوپەرلیگ” کردووە

خوان لاپۆرتا لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ خاڤێر تیباس، زانیاری نهێنی ئاشکراکردووە

سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری چاوەرواننەکراو لەبارەی خولی سوپەری ئەوروپی و چۆنیەتی دزەپێکردنی زانیارییەکان لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرادەکەن.

ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە سوورە لەسەر بەردەوامبوون لەسەر پڕۆژەی “سوپەرلیگ” و بەردەوام پاڵپشتی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، بەڵام چەندین زانیاری نهێنی بۆ خاڤێر تیباسی سەرۆکی ڕایەڵەی یانە ئیسپانیەکان ئاشکراکردووە، ئەو کەسایەتییەش زانیارییەکانی بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیفرین گەیاندووە.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، پێنجشەممەی ڕابردوو لاپۆرتا کۆبوونەوەی لەگەڵ تیباس هەبووە، کات و وادەی ڕاگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپی بۆ ئاشکراکردووە ق لەپێناو قەناعەتپێکردنیدا یاساکانی سوپەری بۆ شیکردووەتەوە، بەڵام سەرۆکی ڕایەڵەی یانە ئیسپانییەکان بیرۆکەکەی ڕەتکردووەتەوە و ڕاستەوخۆ زانیاریەکانی بە سەرۆکی یوێفا ڕاگەیاندووە.

لەدوای ئاشکرابوونی زانیارییەکان بەر لە سێ ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی، یوێفا ئامادەکاری بۆ لەباربردنی خەونی سازکردنی خولەکە کردووە و بەپەلە پەیوەندییان بە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یوڤانتۆسەوە کردووە، کە یەکێکە لە دامەزرێنەران و سەرۆکی ڕایەڵەی یانە ئەوروپییەکان.

چیفرین داوای لە ئانێلی کردووە ڕوونکردنەوە بدات، ئانێلی جەختیکردووەتەوە، زانیارییەکان لەبارەی ڕاگەیاندنی سوپەرلیگەوە نادروستن و بەڵێنیداوە ڕوونکردنەوەیەک بدات، بەڵام دواتر تەلەفونەکەی کوژاندووەتەوە و وەڵامی هیچ پەیوەندییەکی نەداوەتەوە، ئەوەش توڕەیی یوێفا و دامەزراوە ئەوروپییەکانی زیاترکردووە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە

بەپێی سەرچاوەکە، یاساکان بریتیبووە لە بەدەستهێنانی 350 ملیۆن لەلایەن هەر یانەیەکەوە جگە لە داهاتەکانی دیکە.

هەر یانەیەکیش بۆی هەبووە بکشێتەوە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکە دوای واژووکردنی ناچاریی بووە، بەو مەرجەی تێچووی وەرزی پێشووی خولەکە بە ڕێکخەرانی خولەکە بداتەوە لەگەڵ ئەو داهاتەی لەلایەن بانکی “جەی پی مۆرگان” بۆی تەرخانکراوە.

بڕیاریشبووە خولەکە بۆ 23 ساڵ ئەنجامبدرێت، هەر یانەیەک ناچاریی بووە سێ وەرز بەشداریبکات، لە دوای ئەو وادەیە ڕێگە بەهەر یانەیەکدراوە بیر لە کشانەوە بکاتەوە، ئەگەر هاتو دۆخەکە بەپێی پێویست بەڕێینەکرد.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. گردبوونەوەیەك دژ بە لێبڕینی موچە و گرانی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share