ئیلی كۆهین، وەزیری هەواڵگیریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دژی ئەوەیە ئەمریكا فڕۆكەی ئێف-35 بفرۆشێت بە قەتەر.
قەتەڕ داوایەكی ئاڕاستەی ئەمریكا كردووە بۆ ئەوەی فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف-35ـی پێبفرۆشێت، ئەوەش ناڕەزایی ئیسرائیل-ـی لێكەوتەوە و وەزیری هەواڵگیریی ئەو وڵاتە لە لێدوانێكدا وتی، “تەلئەبیب دژی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف-35ـە لە لایەن ئەمریكا-وە بە قەتەر.”
پێشتر ئیمارات داوای ئاڕاستەی ئەمریكا كردبوو بۆ كڕینی هەمان جۆری فڕۆكەی جەنگی، بەڵام ئیسرائیل دژایەتیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوەش ڕاگەیاندبوو.
داواكەی قەتەر بۆ كڕینی فڕۆكەی ئێف-35 و ناڕەزایەتییەكەی ئیسرائیل، لەلایەن ئەمریكا-وە وەڵام نەدراونەتەوە، بڕیارە دوای تاووتوێكردنی داواكارییەكەی قەتەر لە كۆنگرێس، ئیدارەی ئەمریكا وەڵامی فەرمیی قەتەر بداتەوە.