ترەمپ و لایەنگرانی نایانەوێت دان بە شکستی هەڵبژاردنەکاندا بهێنن

بۆ جارێکی دیکە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و لێدوان و دروشمیان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وتەوە و پێیان وایە بەڵگەکانیان بۆ ئاشکراکردنی ساختەکاری لە دەنگدانەکەدا بەهەند وەرنەگیراوە.

 

ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی دووەم، لایەنگرانی ترەمپ ڕژانە سەرشەقام و ئەو گروپانەش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەرکەوتن کە هەمیشە بەچەکەوە خۆیان نیشان دەدەن، وەک گروپی “پرود بۆیس”.

 

لەسەر خۆپیشاندانەکە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان ڕایگەیاند، “بەداخەوە کە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا وێنەی گەورەی خۆپیشاندان و لایەنگرانی ئێمەیان نیشان نەدا و شاردیانەوە، ڕۆشتن لە شەقامێک وێنەی خەڵکیان هەڵگرتووە کە چۆڵە و وانیشانیانداوە کە خۆپیشاندان لە ئەمریکا بوونی نییە”.

 

ئەوەی ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە لە خۆپیشاندانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە گروپەکانی وەک “پرود بۆیس، ئاوس کیپرز” و چەند گروپێکی دیکە هاوشانی خۆپیشاندەران دەردەکەون و هەمیشە وەک ئەوەی بۆ شەڕێک بچن خۆیان بەچەک و جلی سەربازیی و شەڕەوە نیشان دەدەن.

 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لایەنگرانی ترەمپ لەکاتێکدایە کە جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەنگی پێویستی ئەلیکتراڵ کۆلێجی بەدەستهێناوە و لەدوای ساڵی ١٩٩٢ وە ئەوە یەکەمین جارە کاندیدی دیموکراتەکان بتوانێت لە هەندێک ویلایەت سەربکەوێت کە پێشتر جێگەی لایەنگرانی کۆمارییەکان بووە..

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەرمەنەکان دوای چۆڵکردنی شوێنەکانیان ماڵەکانیان دەسوتێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share