(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس و کریستیانۆ بە هاتریک وەڵامی ڕەخنەگرانیان دایەوە

کریستیانۆ یەکەم هاتریکی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بە درێسی یوڤانتۆسەوە تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 27ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر کالیەری تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە سردینیا ئارینا بووە میوانی کالیەری و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی پێرلۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 10 و 25 و 32ی تایمی یەکەم لەلایەن و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤی ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 26 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 55 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی خاڵێك لەدوای یانەی میلانەوە جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی کالیەری بە22 خاڵەوە لە پلەی 17دا خۆی گرتەوە.

یوڤانتۆس لەم وەرزەدا 16 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، 50 گۆڵیان تۆمارکردووە و 30 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی کالچیۆ، بە تۆمارکردنی هاتریک کریستیانۆ ڕێژەی گۆڵەکانی بۆ (23) گۆڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆ زیادکرد،

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی لەندەنی لە تۆتنهام بردەوە

بابەتی دواتر

لەسەر پولەکەی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەڕایەوە لای ڕۆناڵدۆ

یانەى چێڵسی ئامادەیی تێدایە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابکات و لە گواستنەوەى زستانەدا گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە. پیشتر و…
Total
0
Share