لیژنەی خوێندنی پەرلەمانی عێراق، هۆکارەکانی پاشەکشەی پرۆسەی خوێندنی لە عێراق دەخاتەڕوو و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ بڕیارە بەپەلەکانی حکومەت دەگێڕێتەوە.
میقداد جەمیلی، سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندن نەبوونی هاندانە بۆ توێژینەوەی زانستی و بڕیارە کتوپڕەکانی حکومەت، وەک بڕیاری پەڕینەوە، دەوری دووەم و سێیەن و چوارەم.
هەروەها لیژنەکە هۆکارێکی دیکەی بۆ نەبوونی پاڵپشتی بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکان دەگێڕێتەوە، هۆکارێکی دیکەش نەبوونی گفتوگۆی زانستی لە زانکۆکاندا.
لیژنەکە کێشەکان و هۆکارەکانی پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندنی دەستنیشانکردووە، هەروەها چارەسەرەکانیشی لە بودجەی 2021دا دەستنیشانکردووە.