سلێمانی.. تەقەکەرێک بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و دەستبەسەر چەکەکەشیدا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمەتبارێک تەقەی لەکەسێک کرد و برینداریکرد و دواتر ھەڵات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ر، پ، ز لەدایکبووی 1994 ) دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریھێنابوو”.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو  بەپێی ماددەی (31/405 ) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە لەبارەی بوونی بنکەی "مۆساد"ەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

حەسەن ڕۆحانی دوادەکات ئێرانییەکان لە جێگەی گۆشتی سور و مریشک ماسی بخۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share