نێیمار چانسێکی دیکە بە بەرشلۆنە دەدات

نێیمار ئامادەنەبووە بە خێرایی بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سان جێرمان، نێیمار دا سیلڤا ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەیدا کردووە، بەڵام واژووکردنی بۆندەکەی دواخستووە.

سەرۆکایەتی یانەی پاریس سان جێرمان بە سەرپەرشتی ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری، توانیویانە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی نێیمار و باوکی یاریزانەکە بەڕێککەوتن بگەن لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بەپێی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکە، “نێی” بە موچەی ساڵانەی زیاتر لە 35 ملیۆن تاوەکو هاوینی 2026 لە پاریس بەردەوامی بە یاریکردن دەدات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردووە،  کە بەڕێوبەرانی پاریس پێشنیازیانکردووە بەر لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆندەکە نوێبکرێتەوە، بەڵام یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشاننەداوە و داوایکردووە تاوەکو کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی وەرز هیچ هەنگاوێک نەنێت.

سەرچاوە کەتەلۆنیەکە ئەم بڕیارەی مێسی بە چانسێکی دیکە بۆ یانەی بەرشلۆنە و خوان لاپۆرتا لەقەڵەمدەدات، بەتایبەت کە لە هاوینی ڕابردوو تاوەکو ئێستا چەند جارێک خواستیان لەسەر گەڕاندنەوەی بۆ کامپ نو نیشانداوە.

نوێکردنەوەی مێسی بەپێی زانیارییەکان لە هاوینی 2021 واژوودەکرێت، بەڵام بەوپێیەی تاوەکو ئێستا بۆندە نوێیەکەی واژوونەکردووە، کەواتە ئیدارەی لاپۆرتا چانسی ڕێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکەدا هەیە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ پیشێلكاریی ڕۆژنامەوانیدا بکرێت

بابەتی دواتر

حكومەت تانە لە 10 ماددەی یاسای بودجە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share