پۆلیسی ڕاپەڕین كوژرانی گەنجێك بە دەستڕێژی گولە ڕادەگەیەنێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ درایەبەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
وتیشی، “پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكار و پاڵنەری ڕوداوەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبارە”.