مامۆستایانی ناڕازیی داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، “هیچ پاساوێک نەماوە” بۆ لێبڕینی موچە و داواشدەكات بە زووترین کات پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دەسەڵاتی هەرێم سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاساییەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی موچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت.

ئەنجومەنەكە چەند داواكارییەكیش دەخاتەڕوو و دەڵێت، لەئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان “بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی” بەناو لێبڕینی موچە لە فەرمانبەران دەکرێت و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.

داواشدەكات، “کۆتایی بە کاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران بهێنرێت و بەزووترین کات پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە”.

سەبارەت بە خوێندنی ئەلیكترۆنیش ئەنجومەنەكە، خوێندن بەم میكانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، “زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگا خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “بەزووترین کات داکۆکیکارانی مافی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share