كازمی سەپاندنی باجی بەسەر موچەی فەرمانبەراندا ڕەتكردەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی ڕەتكردەوە كە تایبەت بە سەپاندنی باج بەسەر موچەی فەرمانبەراندا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردبوو.

بەپێی نوسراوێكی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە، ڕەزامەندی نەدان لەسەر داوایەكی پێشووی وەزارەتەكە خراوەتەڕوو كە تایبەت بە سەپاندنی باج بەسەر موچەی فەرمانبەراندا ئاراستەكراوە.

سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی نوسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد و تیایدا داوای جێبەجێكردنی دانانی باج لەسەر موچە دەكات، پشتبەست بە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بڕگەی تایبەت بە ڕەتكردنەوەی سەرجەم لێبوردن و هەڵاوێرەكانی باج و گومرگ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.

بەڵام نوسراوەكەی وەزارەتەكە ناڕەزایی و نیگەرانی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە و لە چەند سەرچاوەیەكەوە دوپاتكرایەوە ئەو بڕگەیە هێنانی كەلوپەل و شمەك دەگرێتەوە و پەیوەندی بە باجی داهاتەوە نییە و موچە ناگرێتەوە.

لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڕگەیەكی تایبەت بە دانانی باج لەسەر موچەی موچەخۆران هەبوو، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەو بڕگەیە هەڵوەشێندرایەوە و بەمەش كاری پێناكرێت.

دەقی نوسراوەكە:

حكومەتی عێراق لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدات

بابەتی پێشتر

بەغداد چۆن توانی بەستەڵەكی نێوان ڕیاز و تاران بتوێنێتەوە؟

بابەتی دواتر

میلان 1-2 ساسولۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share