گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولە ئەوروپییەکان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی، دوو روبەڕوبوونەوەی هەفتەی 29 سازدەکرێن، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ساوزامپتن دەکات و مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا دەوەستێتەوە.

خولی ئیسپانیا بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 31 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی قادیش لە یاریگای ڕامۆن دی کارانزا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

لە ئیتاڵیا یارییەکانی هەفتەی 32 دەکرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئەی سی میلان ڕوبەڕوی ساسولۆ دەبێتەوە، هەروەها یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس بەرانبەر سپیزیا و پارما یاریدەکەن.

لە خولی ئەڵمانیاش یارییەکانی هەفتەی 30 ئەنجامدەدرێن، بوروسیا دۆرتمۆند لە سیگناڵ ئیدۆنا پارک میوانداری یونایەن بەرلین دەکات.

فەرەنسیەکانیش چالاکییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی فەرەنسا ئەنجامدەدرێت، پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینجێر دەکات، هەروەها یاری لوتکە لەنێوان لیۆن و مۆناکۆ دەکرێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 29)

تۆتنهام – ساوزامپتن (8:00)

ئەستۆن ڤێلا – مانچستەر سیتی (10:15)

 

لالیگا (هەفتەی 31)

لیڤانتی – ئیشبیلیە (8:00)

ئوساسۆنا – ڤالێنسیا (8:00)

ڕیاڵ بیتیس – ئەتلەتیک بلباو (9:00)

ئالاڤێس – ڤیاڕیاڵ (10:00)

ئیڵچی – بەلەد وەلید (10:00)

قادیش – ڕیاڵ مەدرید (11:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 32)

میلان – ساسولۆ (7:30)

جێنەوا – بینیڤێنتۆ (9:45)

ئودینێزی – کالیەری (9:45)

سپیزیا – ئینتەرمیلان (9:45)

یوڤانتۆس – پارما (9:45)

کرۆتۆنی – سامپدۆریا (9:45)

بۆلۆنیا – تۆرینۆ (9:45)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 30)

هێرتا بەرلین – فرایبۆرگ (7:30)

دۆرتمۆند – یونایەن بەرلین (9:30)

هۆفنهایم – بوروسیا مونشنگلادباخ (9:30)

ڤێردەربریمەن – ماینز (9:30)

شتوتگارت – ڤۆلفسبۆرگ (9:30)

 

جامی فەرەنسا (چارەکی کۆتایی)

پاریس سان جێرمان – ئینجێر (7:45)

لیۆن – مۆناکۆ (10:10)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم جێگیرە

بابەتی دواتر

لۆگاریتمی خولی سوپەری ئەوروپی.. مایەپوچبوون یان ڕزگاربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share