هالاند و مباپێ بەیەکەوە؟ ڕیاڵ مەدرید دەبێت چوار یاریزان بفرۆشێت

واژووکردنی گرێبەستەکانی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند پێویستی بە بودجە و داهاتێکی چەسپاو و بەردەوام هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە چوار یاریزان بفرۆشێت.

جگە لەوەی گواستنەوەی مباپێ و هالاند تێچووەکەی زیاتر لە 200 ملیۆن یورۆیە (بە کرێی گواستنەوە و پاداشتی لێپرسراوی کارەکانیانەوە)، هەر یانەیەکی کڕیار پێویستی بە دابینکردنی مووچەیەکی خەیاڵییە بۆ هەردوو یاریزانەکە، کە ساڵانە لە 100 ملیۆن یورۆ کەمترنییە.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە، بڕیاری لە فرۆشتن، یاخود دەستبەرداربوونی لە چوار یاریزان داوە، بڕی مووچەکانیان جێگەی ئەو بودجەیە دەگرێتەوە کە پێویستە بۆ هالاند و مباپێ تەرخانبکرێت.

ئەو یاریزانانەش پێکهاتوون لە، ئیدین هازارد (470 هەزار یورۆی هەفتانە)، گاریس بەیل (650 هەزار یورۆی هەفتانە)، ئیسکۆ (250 هەزار یورۆی هەفتانە)، دانی سیبایۆس (زیاتر لە 150 هەزار یورۆی هەفتانە).

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم : بارانبارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share