لۆگاریتمی خولی سوپەری ئەوروپی.. مایەپوچبوون یان ڕزگاربوون

خولی سوپەرلیگ لەڕووی داراییەوە قازانجی خەیاڵی بە یانە بەشدارەکان دەگەیەنێت

12 یانەی گەورەی ئەوروپا بڕیاریانداوە خولی سوپەری ئەوروپی بەکاربخەن و ئەم هەنگاوەشیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهانەوە دژایەتیەکی توند کرا و شەش یانە گەورەکەی ئینگلتەرا کشانەوەیان لە بیرۆکەکە ڕاگەیاند.

لەسەر ئاستی سیاسەتمەداران، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن بەهەمان شێوە دژایەتی خۆیان بۆ خولەکە ڕاگەیاندووە و دووپاتیانکردووەتەوە، کە لەگەڵ هیچ هەنگاوێکدانین تۆپی پێی کیشوەری ئەوروپا بکات بە دوو بەشەوە.

یانە بەشدارەکان لە ئێستادا بریتین لە میلان و ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید.

مایەپوچبوون یان ڕزگاربوون

یانە گەورەکانی ئەوروپا زیانی گورچکبڕی داراییان بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، زۆرینەیان کەوتوونەتە ژێر باری قەرزێکی زۆر و پێیان وایە ئەگەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی فریاکەوتن نەنرێت، لە وەرزەکانی داهاتوودا سەرجەمیان مایەپوچ دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ڕێککەوتنی یانە دامەزرێنەرەکانی سوپەرلیگ لەسەر دابەشکردنی بڕی 4.19 ملیار دۆلاربووە لە نێوان خۆیاندا، ئەم بڕەش نەک خەزێنەی یانەکان دەبوژێنێتەوە، بەڵکو لە قەیرانی دارایی و قەرزە کەڵەکەبووەکان ڕزگاریان دەکات.

یانەی براوەی خولەکە بەتەنها 400 ملیۆن دۆلار داهات کۆدەکاتەوە و هەر یانەیەکی بەشداریش لەنێوان 250 بۆ 350 ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنن، ئەم بڕە و چەندین ئیمتیازاتی دیکە وا دەکەن یانەکان لە مایەپوچبوون دەربازبن.

بۆچی بایرن ڕەتیدەکاتەوە؟

یانەکانی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان سەرباری بانگهێشتنەکردنیان لەلایەن 12 یانە دامەزرێنەرەوە، بەڵام پێیان وایە بە سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی کێشە داراییەکان چارەسەر ناکرێن.

کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڤاری ڕایگەیاندووە، کە چارەسەر کەمکردنەوەی خەرجیات و موچەی یاریزانان و بەکارخستنی پارەی خەیاڵی و زیادەیە لەلایەن یانەکانەوە، بەو مەرجەی “یوێفا” ڕۆڵ ببینێت لە بوژاندنەوەی دارایی سەرجەم یانەکان، بەوشێوەیە تۆپی پێ ئامانجەکەی دەپێکێت.

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولە ئەوروپییەکان

بابەتی دواتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیارێكی شەش یانەی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share