بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان دابنیشێت، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش خوێندنەوە بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەكرێت و پێشنیازی چەند پەرلەمانتارێكیش دەخرێنەڕوو.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەشی بڵاوكردووەتەوە.
لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە هەشتی خولی بەهارەدا، كە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 20ی نیسان بەڕێوەبچێت، هاتووە، “دهنگدان لهسهر پێشنیازهیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی مادهكانی (90، 91، 93، 96، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان”.
هەروەها بیرۆكەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر “زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە و ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان”، دەخرێنەڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا، بڕیارە خوێندنهوهی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای “هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019″، هەروەها خوێندنهوهی دووهم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكەش دەكرێت.