ڕوسیا كوشتنی 200 ئەندامی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانکردنی چەند پێگەیەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە بە “تیرۆریستان” ناوی بردوون، 200 ئەندامی ئەو هێزانە کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر جوڵەی هێزەکانی دژەحکومەت لە نزیک پالمێرا و باکوری ڕۆژئاوای سوریا، بۆردومانی پێگەی ئەو هێزانە کراوە و ڕێگەیان لێگیراوە لە نانەوەی پشێوی لە سوریا”.

بەوتەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، هۆکاری ئەو هێرشانە ئەوە بووە، کە هێزەکانی دژەحکومەت ویستویانە بە پیلانێک بەربەست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سوریا دروستبکەن.

ڕوسیا ئاشکرایکردووە، لە هێرشەکاندا 24 ئۆتۆمبیل و سەدان کیلۆگرام مادەی تەقینەوە لەناوبراون و 200 ئەندامی ئەو هێزانە کوژراون.

بەوتەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕێگری لەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن نەکرایە، هێرشەکانیان سوریای دەخستە دۆخێکی دیکەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕۆژی 26 ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دیاریکردووە و واتە مانگی داهاتوو سەرۆکی نوێی سوریا دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان…
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌. تۆڕى سكاى نیوز بڵاویكردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى منبج له‌…
Total
0
Share