یانە بەشدارەکانی “سوپەر لیگ” سزادەدرێن؟

سەرۆکی یوێفا، چیفرین هەڕەشەی دوورخستنەوەی یاریزانە بەشدارەکانی سوپەرلیگ لە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان دەکات

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیفرین هەڕەشەی توند لە یانە بەشدارەکانی سوپەرلیگی ئەوروپی دەکات و بەڵێنی سزادانیان دەدات.

دوای ڕاگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپی لەلایەن 12 یانەی گەورەی ئەوروپاوە، ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی “یوێفا” بۆ میدیاکاران دەدەوێت و دەڵێت، ” سەرکەوتن بۆ خولە ئەوروپییەکان دەبێت لەسەر بنەمای ئاست و شایستەبوون بێت، کە ئەوەش بە ڕکابەریکردنی یەکدی ڕوودەدات، بۆیە هیچم نییە تەنها ڕەتکردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپی نەبێت”.

چیفرین بەئاشکرا هەڕەشە لە یاریزانە بەشدارەکانی خولی سوپەری ئەوروپی دەکات و بەڵێنی دوورخستنەوەیان دەدات لە هەڵبژاردە نیشتیمانییەکان، لەم بارەیەوە دەڵێت، ” هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوەمان نەداوە، ڕاگەیاندنەکەی ئەوانیش هێندەی بەسەردا نەڕۆشتووە و هەینی داهاتوو بڕیاردەدەین”.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیفرین

سەرۆکی “یوێفا” بە ڕوونی ناوی ئەو کەسایەتیانە دەبات کە لەپشت پڕۆسەکەوەبوون و دەڵێت، ” ئێمە چامپیۆنزلیگ باشتردەکەین و لەسەدا نەوەدی داهات لە خودی یانەکان خۆیاندا بەکاردەخەینەوە، کەسایەتیەکانی وەک ئەندریا ئانێلی و پیدرۆ لۆپێز لە کۆتا کۆبوونەوەکان ئامادەبوون کاتێک بڕیارمان لە گۆڕانکارییەکاندا، بەڵێنیشماندا خولی یانە پاڵەوانەکان ناوازەتربکەین، بەڵام دڵنیام پڕۆسەی گەرمکردنی دۆخەکە و دامەزراندنی خولێکی دەرەکی داخراو چاوبرسێتییە، دەشزانین بیرۆکەکان لەپشت سەری کەسانی وەک فلۆرنتینۆ پێرێز و ئەندریا ئانێلیدا بوون، یانەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا نابنە بەشدار لە پڕۆسەیەکی شکستخواردووی گەندەڵکارانە”.

بابەتی پێشتر

هەرێم بۆ ناوەند: ئامادەی هەنگاوی كردەیین بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە

بابەتی دواتر

بەغداد.. لە یارییەكی میلیدا شەڕ دروستبوو و كوژراو و بریندار هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share