کۆنتی بە بێدەنگی شەشەمی کڕی

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی شەشەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی 2022 واژۆ کرد.

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی واژۆ کردنی گرێبەستی جێد سپێنسی بەرگریکاری یانەی میڵدزبرۆی ئاشکرا کرد، یاریزانەکە تەمەنی 21 ساڵە و لە توانایدایە لە هەردوو پێگەی بەرگری باڵی ڕاست و ناوەند یاری بکات.

یاریزانەکە دەڵێت، “سوپاسگوزارم بۆ ئەو چانسەی پێمدرا، هەمووان دەیانەویت لە پریمەرلیگ یاری بکەن، لە منداڵییەوە ئامانجم بووە، یاریکردن لەگەڵ باشترینەکانی تۆتنهام شەرەفێکی گەورەیە.”

گرێبەستەکە بە تێچووی 20 ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز واژۆ کراوە، کە ئەوەش دەبێتە شەشەم گرێبەستی تۆتنهامی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە مێرکاتۆی هاوینەی 2022.

پێشتر “کەڵەشێرە ڕوومییەکان” سەرکەوتوو بوون لە کڕینی ئیڤان پێریسیچ، فرەیزەر فۆستەر، ئیف بیسوما، ڕیچارلیسۆن، کلیمۆنت لۆنگلێت.

بابەتی پێشتر

چاڤی لە ماڵەوە دانیشتووە و چاوەڕوانی (ESTA)یە

بابەتی دواتر

قەرەیلان مەترسییەكی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share