ململانێی لالیگا.. هاوڕێیانی مێسی لەوانەی بنزیمە باشترن

مێسی لەم وەرزەدا لەڕووی ژمارەییەوە بە پاڵپشتی هێرشبەرانی بارسا، باشتر لە کەریم بنزیمە دەرکەوتووە

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا، یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ڤیاڕیاڵی کوتا بەزەویدا و لەم یارییەدا ئەنتوان گریزمان دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 28 و 35 تۆمارکرد.

بارسا بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ لە پلەی سێیەمی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە و یارییەک کەمتر لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید کردووە، واتا چانسی لە دوو یانەیەکی دیکە بەهێزترە.

بۆ چنینەوەی نازناوەکە، ئەستێرەکانی ئازولگرانا لە شەش ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی وەرزدا پێویستیان بە بردنەوە دەبێت، بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ ئەنجامی یانەکانی دیکە.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، لیۆ مێسی ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بە هاوکاری ئەنتوان گریزمان و عوسمان دێمبیلی توانای تۆماری گۆڵکردنیان بە پێکهاتەکانی کومان بەخشیوە.

نهێنی هاوڕێیانی مێسی

لەم وەرزەدا لیۆ 33 گۆڵی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە، ئەنتوان گریزمان 17 گۆڵ و عوسمان دێمبیلی فەرەنسی 10 گۆڵ، کۆی گشتییان 60 گۆڵ بووە.

لە بەرامبەردا کەریم بنزیمە 27 گۆڵی تۆمارکردووە، مارکۆ ئاسینسیۆ حەوت گۆڵ، ڤینیسیۆز جونیۆر تەنها شەش گۆڵ، کۆی گشتی تۆماری گۆڵکردنیان 39 گۆڵ بووە، کە نزیکی نیو هێندەی هێرشبەرانی بارسایە بە جیاوازی 21 خاڵ.

لەسەر ئاستی لالیگا، مێسی 25 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەنتوان گریزمان 11 و دێمبیلی پێنج گۆڵ، کۆی گشتی 41 گۆڵیان تۆمارکردووە.

لە بەرامبەردا بنزیمە 21 گۆڵی تۆمارکردووە، مارکۆ ئاسینسیۆ چوار گۆڵ و سێ گۆڵیش بۆ ڤینیسییۆز، واتا 28 گۆڵ کۆی گشتی کە 13 گۆڵ جیاوازی لەگەڵ سیانەی بارسادا هەیە، لە کۆی گشتی ژمارەکانیشەوە دەردەکەوێت هاوڕێکانی مێسی باشتر لە هاوڕێکانی بنزیمە بەشداربوون لە تۆماری گۆڵ و سەرخستنی یانەکەیان.

بابەتی پێشتر

گفتوگۆی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا لەسەر تەقینەوەکەی کانی ماسی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز ماڵئاوایی دەکات

لویس سوارێز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نوێ ناکرێتەوە و لە یاریی داهاتوودا ماڵئاوایی لە هاندەرانی واندا میترۆپۆلیتانۆ…
Total
0
Share