فێردیناند: ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکێکە لەم سێ یانەیە

ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، ڕیۆ فێردیناند پێیوایە تەنها سێ یانەی ئینگلیزی لەتوانایاندایە ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەدەستبهێنن.

فێردیناند بە ماڵپەڕی “تی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، پێموانییە یانەیەک هەبێت لە سێ گەورەکەی ئینگلتەرا بەهێزتربێت، یانەکانیش بریتین لە لیڤەرپوڵ، مانچستەر سیتی، چێڵسی، ڕەنگە هەندێک داوای ناوهینانی بایرن میونشن بکەن لەبەرئەوەی ئەو یانەیەش بەهێزە، بەڵام سێ یانە ئینگلزییەکە بەهێزترن و خاوەنی سێ باشترین ڕاهێنەری جیهانن، کاتێکیش یانەکان بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان دەگەن، پێویستیان بەم جۆرە ڕاهێنەرە ئەزمووندارانەیە بۆ تێپەراندنی گەورەکانی دیکە”.

سەرەڕای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بلوزی لەندەن ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی 2020-2021ی بەدەستهێنا، لەم وەرزەشدا هەمان یانە هاوشانی یانەکانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی باشترین ئاستیان لە خولەکە پێشکەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد بەهەمانشێوە یەکێکە لە یانە بەشدارەکان، بەڵام نەیتوانیوە بە ئاستی یانەکانی دیکە بگات.

بابەتی پێشتر

هاردن: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ دورانت نییە و یاریی باسکەمان خۆشدەوێت

بابەتی دواتر

ژەهری دووپشك.. مەترسیدار و گرانبەها

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share