كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان لە سبەینێوە بۆ چەند رۆژێك پلەكانی گەرما بەرزدەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی شارەكان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بۆ سبەیش بەهەمانشێوە دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، كە بەرزترینیان لە كەركوك دەبێت و پلەی گەرمای پێشبینیكراو 38 پلەی سەدییە.
هاوكات بەپێی ماڵپەڕی (accuweather)ی جیهانیی تایبەت بە كەشوهەوا، ئەو بەرزبونەوەیەی پلەكانی گەرما چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.