گەنجێك لە سنووری سۆران خنكا

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە گوندێكی سنووری ناحیەی وەرتێ خنكا و بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، لەمساڵدا 11 كەس بەوجۆرە بوونەتە قوربانی.

بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ حاڵەتێکی خنکان لە بناری کارۆخ لە گوندی کەڵێتە-ی ناحیەی وەرتێ تۆمارکرا.

روونیشیكردەوە، گەنجێک بەناوی “هانا عەبدوڵا” تەمەن 23 ساڵ، دوای ئەوەی لە حەوزێکی گەورەی ئاودێری مەلەی کردووە، بەهۆی نەزانینی مەلەوە خنكاوە.

تەرمەکەی گەیەندرایە پزیشکی دادی سۆران و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کرا، بەرگریی شارستانی وادەڵێت.

ئاشكراشیكرد، ئەمساڵ ئەمە یازدەمین قوربانیی خنکانە لەنێو ئاو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییان تۆماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە ئەردۆغان بەدرۆدەخاتەوە و كوژرانی سەركردەیەكی ڕەتدەكاتەوە

هەپەگە دەڵێت، توركیا بەرامبەر گەریلا سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، بۆیە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكاتەوە، دەنگۆی كوشتنی سەركردەیەكیشی ڕەتدەكاتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی…
Total
0
Share