کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

کەشناسیی عێراق کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ هەینی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با کەمێک زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
Total
0
Share