وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات لە ئارامی ڕەوشی قەزای کفری

دوای کەوتنەخوارەوەی دوو گولـلە کاتیۆشا لە قەزای کفری، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات لە ئارامی ڕەوشی قەزاکە و دەڵێت، کاتیۆشاکان تەنها 500 مەتر لە بارەگایەکی پێشمەرگەوە دوور بوون.

لەسەر ڕوداوەکەوە دلێر مەحمود، فەرماندی لیوای 17 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند ” کاتژمێر 7ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا،  ئاراستەی شاری کفری کرا و بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی2ی لیوای 17 و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیو ەو لەدووری 500  مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە و هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە”..

فەرماندەی لیوای17 ی پیادە، ئاماژەشی بەوەکردووە، “هێزی پێشمەرگە هەمیشە لەخەمی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەو کردەوە ترسنۆکانەیەی تیرۆریستان نایانترسێنێت و دوای هێرشه‌كه‌ هێزه‌کانی پێشمەرگه و هێزە ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ لەوبارەیەوە ده‌ستی پێكردووه”.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو موشەکی کاتیۆشا لە قەزای کفری کەوتنەخوارەوە و یەکێک لە موشەکەکان لەناو بازاڕی کفری کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی بە تەمەن بە سوکی برینداربوو.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم ڤیزای ڤاکسین دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ڕیاڵ سۆسیداد 1-2 ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێتەوە، به‌پێی كارنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ‏به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات.‏ لە كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمڕۆی پەرلەمانی…
Total
0
Share