وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابینکردنی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە (لیوا هاوبەشەکان) دابینکرابێت.

ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە” بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابینکردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەر و کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە”.

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، داوامان لە هاوپەیمانان کردووە، بۆئەوەی ڤاکسین دابین بکەن بۆ هێزەکانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، “هەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاکسینمان بەدەست گەیشت، ئەو کات بۆ کەناڵەکانی میدیا وخوشک و برا پێشمەرگەکانمان ڕایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لەماڵپەڕ و کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دورە لەراستیەوە”.

پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە کە ئەمریکا وەک هاوکاری ڤاکسین بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە یەکگرتنەوە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا موچەی بەشێک لە لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابین دەکات.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. ژنێك لەڕێی "خۆ هەڵواسینەوە" كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بابەتی دواتر

دوو گولـلە کاتیۆشا لە کفری کەوتنەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
Total
0
Share